وەزارەتی تەندروستی عێڕاق لە نوسراوێكی فەرمی رایدەگەینێت ، هیچ گرفتێک نیە مردووانی کۆرۆنا لە گۆڕستانی ئاسایی بنێژرێن.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی تەندروستی حكومەتی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سەرجەم پارێزگاكان كردووە ، هیچ گرفتێك نییە لە ناشتنی مردووانی كۆرۆنا لە گۆرستانی ئاسایی بنێژرێن.
لە نوسراوەكە ئەوە هاتووە ، دوای ناشتنی تەرمەكە هیچ مەترسییەك بۆ دەرەوەی گۆر دروست ناكات ، بۆیە هیچ گرفتێک نیە مردووانی کۆرۆنا لە گۆڕستانی ئاسایی بنێژرێن.
ئەمەش دەقی نوسراوەكەیە: