له ڕاگه‌یه‌نراوێك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی دەوامی کارمەندانەوە رایگەیاند، لە سبەینێوە دەوام ئاسایی دەكرێته‌وه.
لە راگەیەنراوه‌كه‌دا كه بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە هاتووه: لە به‌یانی ٢٧-٧-٢٠٢٠ ه‌وه، دەوامی ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاسایی دەبێتەوە واتە نیو دەوام نامێنیت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانی دا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژانە هەموو ئەفسەران و کارمەندان لە رۆژی یەکشەممە تاکو چوارشەممە لە کاتژمێر 9 بۆ 1ی دوانیوەڕۆ دەوامدەکەن و رۆژانی پێنجشەممەش دەبێتە پشووی فەرمی.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی هاتوچۆی سلێمانی لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه بایکۆتی دەوامیان کرد بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان و پێنەدانی مووچەکانیان.