فراكسیۆنی یه‌كگرتوو سه‌ردانی وه‌زیری ئه‌وقافی كرد‌و داوای كرانه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كانیان كرد بۆ نوێژی جه‌ژن، وه‌زیریش به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاریه‌كی دا.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به كوردیوی ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ردانه‌كه‌دا فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبووینه‌وه‌و داواكاری هاوڵاتیانیانمان له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن به وه‌زیری ئه‌وقاف گه‌یاند.
لای خۆیه‌وه پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف، به‌ڵنیدا هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ گه‌یاندنی داواكاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن تێیاندا.