بەڕێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگهیاند: دەستیان بەسەر 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان كه ئەمڕۆ بڵاو كراوهتهوه هاتووه: شەوی رابردوو توانرا دهست بهسهر بڕی 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەر بگیرێت له جۆری کریستاڵ له شاری لە هەولێر.
هاوكات دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ح.س.ح.) و (ا.م.م.) کە خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن دەستگیرکراون، هەردوو تۆمەتبارەکە ئەو بڕه ماددە هۆشبەرەیان لە وڵاتی ئێرانەوە بە قاچاغ هێناوەو ویستوویانە ڕەوانەی وڵاتی تورکیای بکەن.
لە شەش مانگی رابردوودا 358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، کە لە ماددەکانی: ھێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکھاتوون.