گه‌رمیان: له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 11 توشبووی كۆڕۆنا مردن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گه‌رمیان: له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 11 توشبووی كۆڕۆنا مردن

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تەندروستی گەرمیان له‌ ئاماری هەفتانەی تووشبووانی كۆرۆنا رایگەیاند: 11 تووشبووی كۆرۆنا لەماوەی ئەو هەفتەیەدا گیانیان لەدەستداوە.

لەراگەیەنراوه‌كه‌ی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هاتووه‌: له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هەزارو 418 پشكنین بۆ هاووڵاتیان كراوەو له‌ نێویاندا 252 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ته‌ندروستى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، 11 تووشبووی كۆرۆنا لەماوەی ئەو هەفتەیەدا گیانیان لەدەستداوە كە 4یان ئافره‌ت و 7یان پیاو بوونه‌.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، هەر لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 125 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ