ته‌ندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوودی توشبوانی كۆرۆنای راگه‌یاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ته‌ندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوودی توشبوانی كۆرۆنای راگه‌یاند

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا  2 هەزار و 459 كەس تووشبوون و هەزار و 900 كەسیش چاكبوونەوە 78 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ی ته‌مموزی 2020 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردیو كه‌توه‌ ئاماژەی بەوەكردووە،  ئەمڕۆ پشكنین بۆ 17 هەزار و 511 كه‌س ئەنجامدراوە و 2 هەزار و 459 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 128 كەسیش لە سلێمانی و هەولێر 78 توشبوو تۆماركراوە.

لە بەیاننامەكه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه ، هەر ئەمڕۆ هەزار و 900 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 78 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 110 هەزار و 32 كەس و چاكبوونەوەش 75 هەزار و 217 كەس و مردنیش 4 هەزار و 362 كەس و دەشڵێت:” هێشتا 30 هەزار و 453 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 433 توشبوون لە چاودێری چڕدان”

هه‌واڵی گرنگ