یوسف كەلكانی قایمقامی كۆیە له لێوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند: كارەكانی نوسینگەی نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل تەواو بووەو بهمزوانه دهكرێتهوه.
قایمقامی كۆیە ڕایگەیاندووە، كارەكانی نوسینگەی نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل تەواو بووە تەنها ئەوە ماوە بە سیستەمی ئەلیكترۆنی ببەسترێتەوە، گوتیشی: وەزارەتی ناوخۆ بەڵێنداوە بەم نزیكانە كارەكانی نوسینگەكە تەواو بكرێت.
قایمقامی كۆیە زیاتر دهڵێ: لەسەر دەستپێكردنەوەی كارەكانی جوت سایدی ههولێر كۆیە و تونێڵی ههیبهت سوڵتان و چەند پڕۆژەیەكی دیكە سەردانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەیان كرد و بەڵێنیان پێدرا كارەكان دەستپێبكهنەوە.