لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،بڕیاردرا سه‌رجه‌م نۆرینگه تایبه‌ته‌كان به‌روی نه‌خۆشه‌كاندا ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه كارئاسانیش بۆ هێنانی ئۆكسجین له ئوردنه‌وه بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 26 ی ته‌مموزی 2020 لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ، بڕیاردراوه كه كارئاسانی بۆ هێنانی ئۆكسجین له‌سنوری نێوان عێراق و كوه‌یت بكرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت پێداویستی نه‌خۆشخانه‌كان پڕبكرێنه‌وه.
لیژنه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاریشیانداوه، سه‌رجه‌م نۆرینگه تایبه‌ته‌كان به‌روی نه‌خۆشدا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێویسته ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێشتریش، عه‌باس علێوی ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاندبو، لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ له رۆژانی له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربان ده‌ربڕیوه، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی هاوڵاتیان له توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.