هاوڵاتیانی ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن دژ به فه‌رامۆشكردنی شارۆچكه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م پاڕكی زه‌ڕایه‌ندا خۆپیشاندانێكیان ڕێكخست.
کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئه‌مڕۆ ٢٦-٧-٢٠٢٠، بەمەستی گەیاندنی پەیامی خەڵکی ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن لەبەردەم پارکی شارهكهیادا خۆپیشاندانه‌كه‌یان ده‌ست پێكردو، له ئه‌نجامدا ڕێگای سەرەکی (دەربەندیخان – سلێمانی)یان داخست، وه‌ك ئه‌م هاوڵاتیانه باسیان كرد گردبوونه‌وه‌كه‌یان كاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر فەرامۆشكردن و کەنار خستنی داخوازی خەڵکی سنورەکە.
گوتیشیان: ئامانج لەم گردبونەوەیە ڕەتکردنەوەی هێنانی کەسانی ترە لەدەرەوەی سنورەکەمان وسەپاندنیەتی وه‌ك به‌رپرسی ئیداری سنوره‌كه، له‌كاتیكدا تەواوی قەزاو ناحیه‌كانی تری کوردستان بەرپرسانیان خەڵکی سنورەکەی خۆیان بووە.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دەنگ دەدرێت لەسەر كاندیدێك بۆ ناحیەی زه‌ڕایه‌ن.