لەخۆپیشاندانەكانی دوێنێی بەغدا كەسێك گیانی لەدەستدا و چەند كەسێك برینداربوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخۆپیشاندانەكانی دوێنێی بەغدا كەسێك گیانی لەدەستدا و چەند كەسێك برینداربوون

 

دوێنێ شەو لە بەغدا خۆپیشاندان دژی نەبوونی كارەبا و كەمی خزمەتگوزارییەكان بەرێوەچوو ، بۆ بڵاوەپێكردنیشیان هێزەكانی رووبەرووبوونەوە تەقەیان بە ئاسمان كردووە و قوربانی لێكەوتۆتەوە.

ماڵپەری (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە ، بەهۆی خۆپیشاندانەكان و لە ئاكامی تەقكردن بە ئاسمانەوە كەسێك بەناوی (ئەبو ئەحمەد ئەلتمیمی) گیانی لەدەستداوە.

لەلایەن خۆشییەوە ماڵپەری (سبوتینك) رایگەیاند ، ئەو خۆپیشاندەرە گولـلەی بەسەری كەوتووە و رەوانەی نەخۆشخانەكراوە بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی سپاردووە.

لەوەتەی مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو خۆپیشاندان دژی حكومەتی عادل عەبدولمەهدی بەردەوام بوو ناچاریان كرد دەستلەكاركێشانەوەی خۆی رابگەینێت ، ئێستا لەژێر هەمان ناونیشان و بۆ هەمان مەبەستی كەمی خزمەتگوزاری دژی حكومەتەكەی كازمی خۆپیشاندان دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ