ئاڵاكەیان هاتە خوارەوە ، چین داخستنی كونسوڵخانەی ئەمریكای راگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاڵاكەیان هاتە خوارەوە ، چین داخستنی كونسوڵخانەی ئەمریكای راگەیاند

 

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند ، دەستیان بەسەر كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری (چینگدو) لەباشووری رۆژئاوای وڵات گرت.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) بڵاوبۆتەوە ، چین كۆنترۆڵكردنی بارەگای كونسوڵخانەی ئەمریكا لە چین راگەیاند ، دوای سێ رۆژ لە دەرچوونی بریاری داخستنی.

دەشڵێت : " بەرپرسانی چین دەستیان بەسەر باڵەخانەكە گرت و ئاڵای ئەمریكایان هێنایە خوارەوە ، ئەمەش دوای بریاری داخستنی كونسوڵخانەكە دێت وەك كاردانەوەیەكیشە بۆ داخستنی كونسوڵخانەی چین لەشاری هیوستونی ئەمریكی".

ئەمەو ئەمریكا هاوشانی پەكین ، پێنج كونسوڵخانەی لە شارەكانی كانتون و شەنگەهای و شینیانگ و چینگدو و ووهان هەیە.

هه‌واڵی گرنگ