نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت

كوردیو

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زینێكی كه‌می به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 43  دۆلار و 20 سه‌نت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27-7-2020 ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بە بەروارد بە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 14 سەنت دابەزی و گەیشتە 43 دۆلار و 20 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 41 دۆلار و 19 سەنت دابەزی.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌هۆی زیادبوونی ئاماره‌كانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێکچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئەمەریکا و چین ، نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین.

 

هه‌واڵی گرنگ