تەندروستی جیهانی : عێراق هێشتا لەقۆناغی مەترسیدایە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی جیهانی : عێراق هێشتا لەقۆناغی مەترسیدایە

 

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە عێراق لەبەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا ئەگەر لە رۆژانی جەژن تێكەڵاوی و سەردانیكردن هەبێت و رێكارە تەندروستییەكان جێبەجێ نەكەن.

وائل حەتاحت ، سەرۆكی بەشی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەعێراق رایگەیاند : " عێراق هێشتا لە قۆناغی مەترسی دەربازی نەبووە ، ناكرێت خۆمان لە سیناریۆی هاتنی شەپۆڵێكی بەهێزی تووشبووان لابدەین".

دەڵێت : " ئەگەر لە رۆژانی جەژن و دواتر هاوڵاتیان خۆیان نەپارێزن و لەیەكتر دوورنەكەونەوە و ماسك و دەستكێش بەكارنەهێنن ئەوا ڤایرۆسەكە بەخێراتر بڵاودەبێتەوە و ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت".

لەبەرامبەر ئەو قسانە ، بەشی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەعێراق وتی : " لە عێراق ژمارەی تووشبووان رۆژ لەدوای رۆژ كەم دەبێتەوە ، ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت دەتوانین كۆنترۆڵی گشتی رابگەینین".

هه‌واڵی گرنگ