چاودێری بۆشایی ئاسمان لە باشوری ئەوروپا یەكەم وێنەی بڵاوكردەوە بۆ چەند هەسارەیەك گیراوە بەدەوری ئەستێرەیەكدا دەسوڕێنەوە لەخۆر دەچێت هاوشێوەی كۆمەڵەی خۆری زەوی، بەڵام لەخۆری زەوی بچووكترە.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا رایگەیاند، تەلیسكۆپەكە زۆر گەورەیە لەبیابانی (ئاتاكاما) لەچیلی وێنەكەی گرتووە.
توێژەرەوان ووتیان، سیستەمی ئەو كۆمەڵەی خۆرە نوێیە، (300) ساڵی تیشك دوورە، تاڕادەیەك بەپێوانەی گالاكسیەكان نزیكە، ووتیشیان : ئەو ئەستێرەیەی بەفەرمی ناسراوە بە (TYC 8998-760-1) و بەراورد بە خۆری زەوی كە بڕوایەكی زۆر هەیە (4.5) ملیار ساڵ تەمەنیەتی بچووكترەو نزیكەی (17) ملیۆن ساڵە دروست بووە.
توێژینەوەكە لە گۆڤاری (Astrophysical Journal Letters) بڵاوكراوەتەوە، توێژەری سەرەكی (ئەلیكساندەر بۆن) لە زانكۆی لیدن ووتی: ئەوەی لەدۆزینەوەكەدا سەرنج ڕادەكێشێت، ئەو ئەستێرەیە كۆپیەكی بچووكی خۆری زەوییە، دیمەنی ژینگەیەك نیشان دەدات تاڕادەیەك هاوشێوەی سیستەمی خۆری زەویە، بەڵام لەقۆناغی سەرتای پەرەسەندندایە.
بۆن ووتیشی: سەرنجەكانی دراوە لەوانەیە یارمەتی زاناكان بدات لەسەر تێگەیشتنی باشتری پەرەسەندنی كۆمەڵەی خۆری زەوی.
هەروەها ووتی: گرتنی وێنەی ڕاستەوخۆ دەرفەتی باشتر دەرەخسێنێت بۆ زانینی زیاتر لە سەر ژیان لەدەرەوەی سیستەمی كۆمەڵەی خۆر، ئەگەر هەبێت.
ووتیشی : بەچاودێری تیشكی هەسارەكانی ئەو كۆمەڵەیە دەتوانین شیكاری بۆ كەش و هەوایان بكەین بە گەڕان بەدوای وردیلەو پێكهاتەی ئەگەری بوونی ژیان لەوێ بسەلـمێنێت.
بنكەی چاودێری بۆشایی ئاسمانی باشوری ئەوروپا گەورەترین بنكەیە لەبەدەستهێنانی زانیاری بۆشایی یەكێتی ئەوروپاو وڵاتی چیلی پشتیوانی دەكەن.