ئێسكی فیلی مامۆس دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێسكی فیلی مامۆس دۆزرایەوە

 

 

دوای ئەوەی شوانەكانی ئاژەڵداری (ڕەننە) دەسەڵاتی خۆجێییان ئاگاداركردەوە، زاناكانی ڕوسیا ئێسكی مامۆسی موداری گەورەیان دۆزیوەتەوە بە پارێزراوی ماوەتەوە لەدەریاچەیەكدا لە باكووری سیبیریا.

شوانەكان لەسەرەتادا ئێسكی سەرو كاكیلەی خوارەوەو چەند پەراسویەك و پارچەی ئێسقانی قاچیان لەكەناری دەریاچەی (پێچێ ڤلاڤاتۆ) دۆزیوەتەوە.

زاناكان لەئێستادا بەدوای بەشەكانی‌ دیكەی ئێسەكەكاندا دەگەڕێن بۆ ئەو گیاندارەی بەر لەمێژوو ژیاوەو لەقووڕو لیتەی كەنار دەریاچەكەدا ماوتەوە، ئەگەری هەیە كاتی زۆرترو بۆ دەرهێنانی بەبێ زیان ئامێری تایبەتی بوێت.

لەڕاپۆرتێكدا ڕۆژنامەی سیبریا تایمز بڵاویكردەوە، (دیمیتری ڤرۆلۆڤ) بەرێوەبەری ناوەندی جەمسەری باكوور لەناوچەی (یامال تێنیس) ی ئۆتۆنۆمی دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هەموو ئێسكەكان لەوپێگەیەدا هەیە.

هەروەها ووتی: بەوێنەكاندا دەرەكەوێت ئەم گیاندارە بچووكە، بەڵام دەبێت تاقیكردنەوەی زیاتر بكەین بۆ دەستنیشانكردنی تەمەنی.

(یەڤجیتا خۆزیانۆڤا) لەپەیمانگای شیماتۆفسكی لە سالیخارد لەڕاپۆرتێكدا لەتەلەفزیۆنەوە ووتی : دۆزینەوەی ئێسكی مامۆس بەتەواوەتی تاڕادەیەك دەگمەنە.

بڕوایەك هەیە ئەو گیاندارەی سەردەمی بەستەڵەك بەر لە (10) هەزار ساڵ نەماون، تارادەیەك لە فیلی ئەفریقی ئەم سەردەمە دەچن، بەڵام چینێكی ئەستوور مووی قاوەیی دایپۆشیون.

دوای توانەوەی بەستەڵەكی ناوچەی سیبریا كە بەدڕێژایی ساڵ بەبەستوویی دەمێنێتەوە بڕێكی زۆر لە ئێسك و بۆماوەی زیندەورە دەركەوتووە، لەوانە ڕووەك و مایكرۆب و گیانداران.

 

 

هه‌واڵی گرنگ