" رەنگە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتە هەمیشەیی "
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

" رەنگە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتە هەمیشەیی "

 

 

زانایەكی بەریتانی پسپۆڕی بواری بەرگری جەستە لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە ڕەنگە ڤایرۆسی كۆرۆنای ناسراو بە (كۆڤید – 19) لەناو نەچێت و بۆ هەمیشە بمێنێتەوە.

(جۆن بێڵ) زاناو پسپۆڕی بواری بەرگری جەستە كە مامۆستای پزیشكییە لە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانیا لە لێدوانێكیدا لەبەردەم لێژنەی تەندروستی و چاودێری كۆمەڵایەتی لە ئەنجوومەنی گشتی وڵاتەكەیدا وتی: ڕەنگە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تەواوی لە ناو نەچێت و بۆ هەمیشە وەك هەندێك ڤایرۆسی دیكە بۆ هەمیشە لەناو مرۆڤەكاندا بژی.

ئەو زانایە چەند بەڵگەیەكی خستەڕوو كە هەر ڤاكسینێكی دژی ئەو ڤایرۆسە بدۆزرێتەوە كاریگەرییەكەی بۆ دروستكردنی بەرگری بەردەوام نابێت، بۆیە ڤایرۆسەكە دەتوانێت بۆ ماوەیەكی درێژ بمێنێتەوە.

ئەو پسپۆڕەی پزیشكی بەرگری وێنەیەكی خستەڕوو سەبارەت بەوەی ڕەنگە ڕووبدات و دووپاتیكردەوە، ئاماژەكان وا دەریدەخەن كە ئێمە شاهێدی چەندین قۆناغی ڤاكسین و شەپۆڵی زۆربوونی تووشبووەكان بین، دیسان ڤاكسینی زۆرترو تووشبوونی زۆرتر.

ئەو زانا بەریتانییە لە لێدوانەكەیدا نموونەی (ئیفلیجی منداڵان) ی هێنایەوە بۆ زیاتر جەختكردنەوە لە قسەكانی و بۆ ئەوەی بیسەلـمێنێت كە چەندە گرانە زانست بتوانێت بە تەواوی بەسەر پەتای ڤایرۆسی تاجداردا زاڵ بێت، بەوەی كە تا ئێستا نەتوانراوە بە تەواوی ئیفیلیجی منداڵان بنەبڕ بكرێت.

ئەو وتی : كە دەبینین زانایان چەندە كۆسپیان هاتەڕێ بۆ بنەبڕكردنی ئیفیلیجی منداڵان و پرۆگرامێكیان دانا بۆ لەناوبردنی ئەو دەردە كە ماوەی (15) ساڵی خایاندو كارەكەشیان بە تەواوی سەركەوتوو نەبوو، بۆمان دەردەكەوێت ڕەنگە بۆ بنەبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناش ئەم بۆچوونە ڕاست بێت.

لە كۆتاییدا زانا بەریتانییەكە ئەو ئەنجامەی خستەڕوو كە ڤایرۆسی (كۆڤید – 19) ش نامێنێت و دەردەكەوێتەوەو نامێنێت و دووبارە دەردەكەوێتەوەو ڕەنگە لە داهاتووداو لە وەرزی زستاناندا هەر جارەو بە شێوەیەك ئەو ڤایرۆسە چاڵاك ببێتەوە.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ