ئێران دەرمانی دژە كۆڕۆنا دەخاتە بازاڕەكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران دەرمانی دژە كۆڕۆنا دەخاتە بازاڕەكان

 

 

سەرۆكی ڕێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئێران ڕایگەیاند: دەرمانی دژە كۆرۆنا بە نرخی زۆر كەمتر لە هاوشێوە هاوردەییەكان دێننە بازاڕ.

(موحەمەد ڕەزا شانەساز) سەرۆكی ڕێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئێرانی وتی: بەشێك لە دەرمانەكانی كۆرۆنا كە هاوردە كرابوون، نرخیان بۆ دانراوەو بەشێكی دیكە كە لە ناخۆی ئێران بەرهەم هاتووە، نرخیان بۆ دادەنرێت.

ناوبراو وتیشی، نرخی دەرمانی هاوردەیی (ڕمدسیویر) یەك ملیۆن و سێسەد هەزار تومەن دەست دەكەوێت، بەڵام نرخی ئێرانییەكەی یەك لەسەر چواری نرخی هاوردە كراو دەبێت.

شانەساز ڕایگەیاند: دەرمانەكانی تایبەتی كۆرۆنا، دەرمانێكن كە لە دەرمانخانەكان نافرۆشرێن و تەنیا لە نەخۆشخانەكان بەكار دەهێنرێن.

لە كۆتاییەكانی ئەم هەفتەیە بەرهەمی ناخۆیی ئەو دەرمانانە بە نرخی نزیك بە (400) هەزار تومەن دێنە ناو بازاڕ.

 

 

هه‌واڵی گرنگ