دوای (50) ساڵ لە فڕین ، دواین گەشتی فرۆكەی سەرنشین لە جۆری بۆینگ 747 لە كیشوەری ئوسترالیا ئەنجامدرا.
كۆمپانیای (كانتاس) كە گەورەترین كۆمپانیای هێڵی فرۆكەوانییە رایگەیاند ، گەشتی (QF7474) كە لە فرۆكەخانەی سیدنییەوە بەرێكەوتووە ، وێنەی كەنغەری وەك هێمایەك بۆ لۆگۆی كۆمپانیاكە دروست كردووە.
دەشڵێت : " ئەمە دواین گەشتی فرۆكەی جۆری بۆینگ 747 بووە ، بۆیە هاوڵاتیان هیوایان خواستووە لەم گەشتە بەشداربن و شوێنی تایبەتیان هەبێت".
كۆمپانیاكە روونی كردۆتەوە ، هەموو جۆرەكانی فرۆكەی بۆینگ 747 دەگۆرێن بۆ فرۆكەی نایابتر لە جۆری (787) دریملاینەر و ئێرباس (A350) كە لەرووی كوالێتییەوە بەرزترە و كەمتر سوتەمەنی پێویستە و بو شوێنی دوورتر هەنگاو دەنێت.