وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاماری شەش مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوتی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاماری شەش مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوتی بڵاوكردەوە

 

وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاماری شەش مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوتی بڵاوكردەوە كە لەلایەن (32) كۆمپانیای جیهانییەوە كڕاوە.

وەزارەتی نەوتی عێراقی رایگەیاند ، لەماوەی شەش مانگی رابردووی ساڵی (2020) زیاتر لە (593) ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوەتە (32) كۆمپانیای گەورەی جیهانی.

وتیشی : " كۆمپانیای سۆمۆ كە بریكاری فرۆشتنی نەوتی عێراقە لەو شەش مانگەی رابردوو (593) ملیۆن و (171) هەزار و (326) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە".

لە راپۆرتەكە هاتووە ، رێژەی گشتی مانگانە (98) ملیۆن و (861) هەزار بەرمیل فرۆشتی نەوتی عێراق بووە ، بەرێژەی (3) ملیۆن و (189) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا".

لەبارەی بڕی داهاتیش ، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە شەش مانگی رابردوو (30) ملیار و (503) ملیۆن دۆلار داهاتی نەوتی عێراق بووە.

هه‌واڵی گرنگ