دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27-7-2020 لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە هەولێر کچێک لە لایەن براکەیەوە بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا، پۆلیسیش دەڵێت دەستمان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
ڕائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ كوردی‌و هەواڵەکەی پشتڕاستکردەو گوتی: كاتژمیر 1 ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ڕووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێ ئاگادار كراینه‌وه و ده‌سبه‌جێ گه‌یشتینه شوینی ڕووداوه‌كه، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە جارێ به‌رده‌وامه.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو کچە لەلایەن براکەیەوەو به دەستڕێژی گوللـە كوژراوه‌و شەش گوللەی بەرکەوتووە.