توركیا چەند گوندێكی سنووری برادۆست تۆپباران دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا چەند گوندێكی سنووری برادۆست تۆپباران دەكات

دیسانه‌وه‌ سوپای توركیا ناوچەی برادۆستی كردەوە ئامانج و چەند گوندێكی ئه‌و سنوره‌ی تۆپباران كرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست كوردیو كەوتووە، سوپای توركیا لە بەرزاییەكانی چیادیل لە سنووری برادۆستەوە گوندەكانی بندێوانە و سیران و گەروا زرارا و خەلیفانی  تۆپباران كردووە، به‌مه‌ش ترس و دڵەڕاوكێ لای گوندنشینانی سنوره‌كه‌ دروستبووه‌‌، لەبارەی زیانەكانی تۆپبارانەكەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەك بڵاو نەكراوەتەوە.

سوپای توركیا ماوەی زیاتر لە مانگێكە بە بەردەوامی ناوچەكانی برادۆست و ئامێدی دەكاتە ئامانجی تۆپخانە و فڕۆكە جەنگییەكانی و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماڵی بەر ناوچەكە كەوتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ