كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی له‌كاتی پشوی خۆی منداڵێك له‌ سوتان ڕزگار ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی له‌كاتی پشوی خۆی منداڵێك له‌ سوتان ڕزگار ده‌كات

کارمەندێکی بەرگریی شارستانی خەلیفان لەکاتێکدا لە پشووی خۆی بووه‌ و بەمەبەستی گەشتکردن روویکردۆته‌ هاوینەهەواری وەرتێ، منداڵێکی ساوای لە سووتان رزگارکرد.

رزگار محەمەد سێودێنی، پۆلیسە لە بەرگریی شارستانی خەلیفان لەکاتێکدا لە پشووی خۆی بووە لە هاوینەهەواری وەرتێ ئاگر لە ژێر کەپرێکی گەشتیاران کەوتووەتەوە و ئەو کوژاندوویەتییەوە".

کەپرەکە بەهۆی ئاگرەکە چۆڵ بووە و تەنیا منداڵێکی ساوا لەنێو لانک بەجێماوە، کە لەلایەن پۆلیسەکەوە رزگارکراوە".

وەک لە وێنەكه‌ دەردەکەوێت، کارمەندەکەی بەرگریی شارستانی خەلیفان له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا دەست و پێی سوتاوە.

هه‌واڵی گرنگ