وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگهیاند رۆژانی جەژن مەترسیی زۆر هەیە ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا بەخێرایی بەرز ببێتەوە.
د.محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی له لیدوانێكی ڕۆژنامهوانی ڕاگەیاند: دۆخی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان خراپهو، ڕۆژانە زیاتر له 200 كەس تووشی كۆرۆنا دەبن.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی زیاتر گوتی: ئێمە مەترسیی ڕۆژانی جەژنمان هەیە، ئەگەر بەریەككەوتن هەبێت، ئەوا ژمارەی تووشبووان زۆر بەرز دەبێتەوە، بهمهش مەترسیمان هەیە لەوهی بهو بڕه پێداویستیه پزیشكیهی لهبهر دهسته نەتوانرێ پێویستیهكان بۆ هەمووان دابین بكرێت وەك ئۆكسجین، هەموو هەوڵێكی تەندروستی ئەوەیە پێویستە هاووڵاتییان لە ڕۆژانی جەژن بەركەوتەیان كەم ببێتەوە و نەبنە مەترسی لەسەر یەكتر.
د. محهمهد ئهوهشی خستۆته ڕوو: تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ قهدهی هاتوچۆ له ڕۆژانی جهژن نیه، بەڵام گەر بزانین مهترسیهكه زۆره، ئهوا داوای قەدەغەی هاتوچۆ دەكەین.