ئەو نافامیدەییەی ئێوە سەری هەمومان دەخوات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو نافامیدەییەی ئێوە سەری هەمومان دەخوات

(تەنیا یەک داخم هەیە ڕسوابونی ئێوەم نەبینی، کە ڕۆژێک هەردەهات بەڵام نازانم کەی) پەرەگرافێک لە نامە بەجێماوەکەی کاوە.

ئەم لێنەهاتوییەی خۆبەڕێوەبەری ئێوە لە ژێر ناوێکی گەورەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەگەر درێژە بکێشێت لە کۆتایدا سەری هەرهەمومان دەخوات.

ئەگەر لەسەر ئەو هەڵانەی کە سی ساڵە درێژەی هەیە بەردوام بن ئەوا خەڵکە ژیر و ویژدان زیندو و بە هەڵوێستەکان یان سەری خۆیان هەڵدەگرن و ڕێی هاتونەهاتی هەندەران دەگرنەبەر یان هەرهەمومان ڕسوا و قەرزار و سەرشۆڕی لای یەکتر دەکەن یان چارەنوسی کاوەکان چاوەڕێمان دەکات.

ئاخر ئەوەی ئێوە دەیکەن پێی ناوترێت ئیدارە و دەوڵەتداری، ئێوە چی ماوە بەو میللەتە بەدبەخت و خێر لەخۆنەدیوەی نەکەن؟ ئەوەی ئێوە لە ماوەی ئەم سی ساڵەدا بەسەرتان هێناین هیچی کەمتر نەبووە لەوەی نەیارەکانمان بەسەریان هێناوین.

سی ساڵ حکومەتداری و ئەوەش دەرەنجامەکەی ناوی دەنێن چی؟ ئەو گەنجەی لەدایک بوی پاش ڕاپەڕینەکەی 1991بێت بێجگە لە نەهامەتی و شەڕ و کوشتار و ئاوارەیی و بێ کاری و نەبونی و لەشکرکێشی و بۆردومانی نەیاران چیتریان لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری کوردی بینیوە؟! خۆزگە دەمانزانی ئێوە تا چەند لە دەسەڵات و ئیدارەی خۆتان ڕازین و بەنیازن تاکەی بەمشێوەیە بەردەوام بن؟ ئایا دەزانن ئەو پەرەگرافەی نامەکەی کاوە حەز و خواستی زۆرێک لە خەڵکی ئەو هەرێمەیە کە ئێوە بەڕێوەی دەبەن؟ چونکە ئومێدیان بە هیچ کەس و لایەن و پڕۆژە و بەڵێنێک نەماوە.

هه‌واڵی گرنگ