سه‌عدی پیره‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی بارزانی و تاڵه‌بانی ئاشكرا ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سه‌عدی پیره‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی بارزانی و تاڵه‌بانی ئاشكرا ده‌كات

سەعدی ئەحمەد پیرە: كۆبوونەوەی شەوی ڕابردوو ئاوێكی بەو ئاگرەدا كردو ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی ھەموو فراكسیۆنەكان كۆبووەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند: كۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و نیچیرڤان بارزانی ئاوێكی بەو ئاگرەدا كردو ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی ھەموو فراكسیۆنەكان كۆبوویه‌وه‌.

پیرە ڕوونیشیكردەوە، ئەنجامدانی یەك كۆبوونەوە چارەسەری ھەموو كێشەكان ناكات، بەڵام سەرەتایەكە بۆ كۆبوونەوەكانی داھاتوو، تا كێشەكان چارەسەر بكرێن.

شەوی ڕابردوو شاندێكی باڵای پارتی و یەكێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەهەولێر كۆبوونەوەو تێیدا جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان كرا.

 

هه‌واڵی گرنگ