گەورە بەرپرسێكی ئەمریكا تووشی كۆڕۆنا بووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەورە بەرپرسێكی ئەمریكا تووشی كۆڕۆنا بووە

 

 

پشكنینە تەندروستییەكان پشتڕاستیان كردۆتەوە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا توشی پەتای كۆرۆنا بووە.

كۆشكی سپی ڕایگەیاندبوو، ژمارەیەك نیشانەی كەم هەبوون سەبارەت بە باری تەندروستی (ڕۆبێرت ئۆبراین) هەر لەو كاتەشەوە خۆی كەرەنتینە كردووەو لە شوێنێكی دوور لە جێگەی كارەكەیەوە، ئەركەكانی خۆی بەڕێوەدەبات.

كۆشكی سپی دەڵێت : ئەو ڕەوشە تەندروستییەی ئۆبراین هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی نەبووە لەسەر (دۆناڵد ترامپ) و هەروەهاش لەسەر (مایك پێنس) ی جێگری سەرۆكی ئەمریكا.

سەرەتا بڵاوبوونەوەی هەواڵی توشبوونی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا، لە ماڵپەڕی (بلومبێرگ نیوس) ەوە بوو دەڵێت: (ڕۆبێرت ئۆبراین) پاش بۆنەیەكی خێزانی، تووشی پەتای كۆرۆنا بووە.

لە ئێستادا دوو سەرچاوە بەو مەرجەی ناویان نەهێنرێت، هەواڵەكەیان بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێس پشتڕاست كردۆتەوە.

پێشتر یاریدەدەرێكی ترامپ و هەروەها سكرتێری ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی ئەمریكا توشی پەتای كۆرۆنا ببوون.

تا ئێستا بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە ئەمریكادا زیاتر لە چوار ملیۆن كەس هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

گەورە بەرپرسانی كۆشكی سپی و هەر كەسێكیش كە ڕۆژانە پەیوەندی نزیكی هەبێت لەگەڵ ترامپ و جێگرەكەشیدا، پشكنینی تەندروستییان بۆ دەكرێت.

هه‌واڵی گرنگ