تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆڕۆنا لە ئەمریكا دەستی پێكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆڕۆنا لە ئەمریكا دەستی پێكرد

 

 

گەورەترین توێژینەوەی جیهانی لەسەر ڤاكسینی پەتای كۆڤید 19 دەستی پێكردووە لەسەر ئەو (30) هەزار خۆبەخشەی ئامادەكراون بۆ كوتان وەك هاوكاری كردنی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە كە لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە دروستكراوە.

ئەمەش یەكێكە لەو چەندین نموونانەی بۆ تاقیكردنەوەی كۆتایی ڤاكسینی كۆڤید 19 دەكرێن لەسەر ئاستی جیهان.

هێشتا هیچ دڵنیاییەك نییە لەسەر كاریگەرییەكانی ئەم ڤاكسینە، كە لەلایەن نێوەندە تەندروستییە نیشتمانییەكان و مۆدێرنا ئای ئێن سیەوە كاری لەسەر كراوە.

خۆبەخشەكان نازانن بە چ شێوەیەك ئەو ڤاكسینە وەردەگرن، ڕاستەوخۆ دەبێت یان ناڕاستەوخۆ، پاش ئەوەی دوو جار ڤاكسینەكە وەردەگرن، ئەوجا پسپۆڕان دەكەونە پشكنینە تایبەتەكانیان بۆ زانینی ئەگەرو نەگەرەكانی كاریگەری ڤاكسینەكە.

مۆدێرنا دەڵێت: یەكەم جار ڤاكسینەكە لە ناوچەی ساڤانا لە ویلایەتی جۆرجیا بەكارهێنراوەو لەو دەیان شوێن و ناوچانەی لە سەرانسەری ئەمریكادا دەستنیشانكراون تا ڤاكسینەكەی تێدا بەكاربهێنرێن.

چەند ڤاكسینێكی دیكە لەلایەن چین و زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانیا لەسەرەتای ئەم مانگە دۆزرانەوەو لە قۆناغی بچووكدا تاقیكردنەوەیان دەستپێكرد لە بەرازیل و ئەو وڵاتانەی تر كە بەشێوەیەكی بەرفراوان ڤایرۆسەكەیان تێدا بڵاوبۆتەوە.

بەڵام ئەمریكا دەخوازێت تاقیكردنەوەی خۆی هەبێت بۆ هەر ڤاكسینێك كە لەوانەیە لە وڵاتەكەدا بەكاربهێنرێت، لە ئەمریكا دۆزینەوەی ڤاكسینی دژە كۆڤید 19، بۆتە ئەركێكی سەرەكی، هەموو مانگێكیش بە وەرزی پایزیشەوە حكومەتی ئەمریكا دارایی بۆ نێوەندەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا دابین دەكات بۆ توێژینەوەی نوێ و هەروەها بۆ تاقیكردنەوەكانیش لەسەر خۆبەخشەكان.

وەك بارێكی ئاسایی دروستكردنی ڤاكسینێكی نوێ، چەند ساڵێكی پێدەوێت، بەڵام لەم ڕەوشەی ئێستادا زاناكان بە خێراییەكی پێوانەیی كاردەكەن لەسەر ئەو بنچینەیەی دۆزینەوەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، گەورەترین هیوای خەڵكە لە بەرامبەر ئەم پەتا جیهانییەدا.

پێش مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا نەناسرابوو، لە 10 مانگی یەكی ئەمساڵەوە زاناكان دەستیان كردووە بە هەوڵەكانیان و تاقیكردنەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی دژە كۆرۆنا.

هه‌واڵی گرنگ