هێزێكی تایبەت كارمەندانی بازگەیەك دەستگیر دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێزێكی تایبەت كارمەندانی بازگەیەك دەستگیر دەكەن

 

 

ئەو حەوت كارمەندەی لە بازگەیەكی سنوری قەزای دوزخورماتوو دەستگیركران، بە نایاسایی باجیان لە شۆفێرانی بارهەڵگر وەردەگرت كە بڕەكەی (15) هەزار دینارە، كارمەندەكان لەلایەن هێزێكی تایبەتەوە دەستگیركراون و راسەوخۆ بۆ بەغدا گوازراونەتەوە.

ئەو حەوت كارمەندە لە خاڵی پشكنینی نێوان ناحیەی ئامرلی و عوزێم دەستگیركران، ئەوەش بەپێی وتەی (حوسێن عەلی) بەڕێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو.

ئەو زیاتر وتی: ئەو بازگەیە لە ساڵی (2015) ەوە دانراوەو باج لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر وەردەگرن، بۆ هەر بارهەڵگرێك (15) هەزار دینار، بەڵام بە بڕیاری دەستەی نەزاهەو لەلایەن هێزێكی دەوڵەتەوە كە لە بەغداوە هاتبوون دەستگیركران و هەر بۆ بەغدا گوازرانەوە.

ئەو بارهەڵگرانەی پارەیان لێ وەردەگیرا، چەو، لم، بلۆك و چیمەنتۆو پێداویستی تری بیناسازییان دەگواستەوە.

(حوسێن عەلی) وتی: ئێستا بازگەكە ماوەو كاری خۆی دەكات و تەنانەت باجیش وەردەگرن و چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهە دەكەن، بەڵام ئەگەری هەیە دەوڵەت بازگەكە هەڵبگرێت.

ناحیەی ئامرلی سەر بە قەزای دوزخورماتووە لە پارێزگای سەڵاحەددین. ناوچەكە دەیان هێزی جۆراوجۆری لە سوپا، حەشدی شەعبی، پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرای لێیە.

سەرچاوەیەكی حزبی كە ئاگاداری وردەكاری ئەو بازگەیەیە لە ناوچەكە بۆ كەركوك ناو دەڵێت : پۆلیسی ناوخۆیی پاسەوانێتی بازگەكە دەكەن، بەڵام ئەوان هیچ پەیوەندییەكیان بە وەرگرتنی باجەكەوە نەبوو، هەر بۆیە هێزەكەی كە لە بەغداوە هاتبوون كاردانەوەی بەرامبەر بە پۆلیسەكان نەبووە، تەنیا كارمەندەكانی بازگەكەیان بردووە.

وتیشی : خاڵەكە كاتی خۆی لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە دانراو ئەوانەی دەستگیركراون حەوت كارمەندن و سەر بە دەستەی هێزەكانی حەشدی شەعبین.

 

 

هه‌واڵی گرنگ