بەغدا پرۆژەی (ئابووری ژمارەیی) راگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغدا پرۆژەی (ئابووری ژمارەیی) راگەیاند

 

وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق رایدەگەینێت ، بەمزووانە پرۆژەی (ئابووری ژمارەیی) دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.

ئەندازیار ئەركان شەهاب ئەحمەد ، وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق رایگەیاند : " ئیمە ئامادەكاریمان كردووە بەمزووانە یەكەم پرۆژەی ئابووری ژمارەیی بەهاوكاری لەگەڵ فەرمانگەی دادنووسی لە وەزارەتی داد بۆ ئەوەی بریكاری تایبەت یان گشتی رابگەینین".

وتیشی : " پرۆژەی دووەم ئەوەیە ، هەر هاوڵاتییەك بتوانێت لەرێگای مۆبایلەكەیەوە بلیتی گەشتە ئاسمانییەكان ببڕێت و دەستنیشانی بكات".

وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق ئەوەیشی وت : " لەماوەیەكی كەمی داهاتوو پرۆژەیەكی ئەمنی نوێ رادەگەینین و بەغدا پڕدەكەین لە كامێرای چاودێری و زیاتر لە یەك ملیۆن كامێرای جێگیر دادەنێین كە دەتوانێت هاوكارمان بێت لە نەهێشتنی كاری تیرۆریستی یان دزی تەنانەت رێگردەبێت لە دروستبوونی كێشە كۆمەڵایەتییەكانیش".

هه‌واڵی گرنگ