ئارامترین شارەكانی جیهان بناسن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئارامترین شارەكانی جیهان بناسن

 

 

یەكەی هەواڵگری ئابووری جیهان لە لیستێكی دەرخستەییدا (تۆكیۆ) ی پایتەختی ژاپۆنی وەك ئارامترین شاری جیهان دیاری كرد، پێوەری دیاریكردنەكە پۆلێنی توانای شارەكان دەكات بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو ئەو شتانەدا كە پەیوەندییان بە باری ئاساییشەوە هەیە، هەر لە كارەساتە سروشتییەكان تاوەكو هێرشە ئەلیكترۆنییەكان.

دوای تۆكیۆ، سەنگافوورە لە پلەی دووەمدا هاتووە، پلەی سێیەمیش دیسان شارێكی دیكەی ژاپۆنییە، شاری ئۆساكا، پێوەری دەرخستەكە هەمان ئەو پێوەرەیە كە لە ساڵی (2015 -2017) یشدا بەكارهێنراوە.

توێژەران دەڵێن (60) گەورە شاری جیهان لە دەرخستەكە لەبەرچاو گیراوەو لەمساڵدا فۆكەس لەسەر (نەرمی شار) ەكان بووە لە ڕووی ئامادەسازی و مامەڵەی خێراو گونجاو لە كاتی حاڵەتە لەناكاوەكان و كارەساتە سروشتییەكاندا، بۆ ئەمەیش چوار لایەنی ئاساییش لەبەرچاو گیراوە: ئاساییشی دیجیتاڵی، ژێرخانی، تەندروستی، ئارامی كەسەكی.

شارەكانی ناوچەی ئاسیاو دەریای هێمن زۆربەی پلەكانی (10) باشترینەكانیان گرتووە، چونكە (سیدنی) ئوسترالی لە پلەی پێنجەم دێت و (سۆل) ی كۆریای باشوور لە پلەی هەشتەم و (مێلبۆرن) ی ئوسترالی لە پلەی دەیەم.

هەر لە لیستی 10 باشترینەكەدا، دوو شاری ئەوروپای دوو شاری ئەمریكای باكوری تێدایە، بەم جۆرە: (ئەمسترادام) ی پایتەختی هۆڵەندا پلەی چوارەم و (كۆپنهاگن) ی دانیماركی لەگەڵ (سۆل) دا پلەی هەشتەمی هەیە، (تۆرنتۆ) ی كەنەدا پلەی شەشەم و (واشنتۆن) ی ئەمریكی پلەی حەوتەمی هەیە.

توێژەران دەڵێن شارە زۆر ئارامەكان لە ڕووی توانای چاودێری تەندروستی و كوالێتی و تیمی پسپۆر بۆ پارێزگاری ئەلیكترۆنی و ڕۆڵی پۆلیس لە پاراستنی كۆمەڵگەو پلانی چاك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كارەساتەكان، ئاستێكی بەرزیان تۆماركردووەو ئەمەیش دەیانكاتە سەلامەتترین شارەكانی جیهان.

هاوار موحە‌مە‌د – هەولێر

 

هه‌واڵی گرنگ