سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، هۆكاری سه‌ره‌كی گرژییه‌كانی نێوان عێراق و سعودیه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سعودیه نایه‌وێت كه‌سێكی شیعه حوكمی عێراق بكات، ئه‌وه‌ش بۆ كێشه‌ی مەزهەبی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، “سعودیه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه به‌غداد سه‌نته‌ری خه‌لافه‌تی عه‌باسیه و پێویست نیه كه‌سێكی شیعه حوكمی بكات، ئه‌وه‌ش بۆ كێشه‌ی مەزهەبی ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ و دور له مەزهەبی بێت، به‌ڵام به‌هۆی مەزهەبییه‌وه، جۆرج بوش سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا شكستیهێنا كه هه‌وڵیدا ده‌رگایه‌كی باشی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سعودیه و عێراق بكاته‌وه.
سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكراشیكردوه، سعودیه ده‌یه‌وێت كۆنتڕۆڵی بڕیاری عه‌ره‌بی بكات، تاوه‌كو كێشه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران دروستبكات و هه‌وڵیشبدات قه‌یرانه‌كان زیاتر بكات.