ئافرەتان چی بخۆن لە كاتی سووڕی مانگانە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئافرەتان چی بخۆن لە كاتی سووڕی مانگانە ؟

 

 

ئەوەتان زانیوە كە هەندێك خواردن لە كاتی سوری مانگانە رەنگە ئەو بێتاقەتی و دڵە راوكێیەی كەم كاتەوە كە زۆربەی كەس لە رۆژانی پێش و كاتی سووری مانگانەدا هەستی پێدەكەن! پێویست نییە هەموو لیستە خۆراكیەكەی خوارەوە رۆژانە بخۆیت، بەڵام تەنها (1 – 2) جۆر هەبێت لە خواردنەكەتدا كیفایەتە:

1. لەرۆژەكانی پێش سووری مانگانەدا رەنگە حەزی خواردن زیاتر بێت لە رۆژانی ئاسایی، چونكە بری ئەو ووزەیەش كە لەش دەیسوتێنێت زیاتر دەبێت، بۆیە دەكرێت لەو رۆژانەدا ئەڤۆكادۆ یان پارچەیەك چوكلێتی دارك (رەش) زیاد بكرێت بۆ خواردنەكەت بۆی حەزت بۆ خواردنی زیاترو شیرینی بشكێنێت.

2. لەو رۆژانەدا پێویستە ماسی بەتایبەت ماسی سەلەمون بخورێت، چونكە دەركەوتووە ئۆمێگا 3 لەئازاری سوری مانگانە كەم دەكاتەوە.

3. دەبێت تەركیز بخەنە سەر زیاتر خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە مادەی ئاسن، وەكو گۆشت و ماسی و گەڵا سەوزە تۆخەكان، بەتایبەت برۆكلی، چونكە هەم دەوڵەمەندە بە ئاسن و هەمیش بە ڤیتامین سی واتە هەڵمژینی مادەی ئاسنەكەش زیاتر دەكات.

4. قاوە بەهۆی بوونی مادەی كافاین هەم وادەكات خوێنەكە زووتر بێت و وادەكات ئازارەكەت كەمتر بێتەوە (كاریگەری قاوە لە هەندێك كەسدا ئازارو گرژبوونەكە زیاد دەكات بۆیە بە پێی كەسەكان دەگۆرێت).

5. ئەنەناس وادەكات كرژبوونی ماسولكەكانی رەحم تۆزێك زیاد بكات و بۆیە وادەكات خوێنەكە بە ئاسانتر بێتە خوارەوەو سووری خوێنەكە رێكتر بێت.

6. مانگۆ : دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كە وادەكات ناوپۆشی منداڵدان بە باشتر دابماڵرێت لە كاتی سووری مانگانە.

7. خورما: بۆ ئازاری سووڕی مانگانە زۆر گرنگە.

8. زەردەچەوە: یارمەتی چاڵاك بوونی سوڕی خوێن دەكات بۆ منداڵدان و حەوز بۆ رێككردنەوەی سووری مانگانە زۆر گرنگە بە تایبەتی لە زانستی پزیشكی چینیدا باسكراوە كە ئەگەر لە ناو ئاوی گەرم یان شیردا بخورێتەوە گرنگە بۆ رێكخستنی سوری مانگانە.

9. زەنجەبیل: زۆر گرنگە بۆ ئاسانكردنی خوێن هاتن لە منداڵانەوەو بەتایبەت دەتوانرێت لەگەڵ هەنگوینی ئەسڵدا بخورێتەوە وەكو چا لە دەوروبەری كاتی سوڕی مانگانە.

10. شمڵی : بەكارهێنانی لەگەڵ ئەوەی بۆ رێكخستنی شەكرەو ئیشی جگەرو گورچیلەش باشە، بۆ ئازاری سووری مانگانەش زۆر باشە، دەتوانیت دەنكەكەی لەئاودا بۆ ماوەی (12) كاتژمێر دانێیت و پاشان ئاوەكە بخورێتەوە.

11. چای گوڵەبەیبوون بۆ كەمكردنەوەی ئازارو پێچی سك لە كاتی سووری مانگانەدا.

12. مەساجكردنی خوارەوەی سك بە كەمێك زەیتی دارچینی یان زەیتی كونجی لە زۆر كەسدا سوودی هەیە بۆ رەوینەوەی ئازاری سووری مانگانە (بەكارهێنانی ئەم زەیتانە دەبێت برێكی كەم لە پێی بەكاربێت بۆ شوێنێكی كەم ئەگەر هیچ سوربوونەوەو حەساسیەتێك ڕووی نەدا ئینجا دەكرێت مەساجەكە تەواو بكرێت).

(دكتۆرە ئیسرائـ كەمال شاهـ موحەمەد - ‎پزیشكی گشتی – پسپۆری بواری قەڵەویی و لاوازی)

 

هه‌واڵی گرنگ