كوردیو
پزیشكێك لهبارهی ماوهی رۆژهكانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاكبوونهوه لێی دهڵێت:پێوەری سەرەکی بۆ بڕیاردان لەسەر یٔەوەی نەخۆشەکە چاک بووەتەوە یان نا، بریتییە لەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەی نەمابێت.
د. زانا یٔەحمەد پزیشکی پسپۆڕی هەناو لهبارهی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ماوهی چاكبوونهوهی توشبووانهوه رایدهگهیهنێت: پێوهری سەرەکی بۆ بڕیاردان لەسەر یٔەوەی نەخۆشەکە چاک بووەتەوە یان نا، بریتییە لەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەی نەمابێت، لەگەڵ یٔەوەشدا هەر هیچ نەبێت بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر تای نەمابێت (بەو مەرجەی هیچ دەرمانێکی دابەزاندنی تای وەرنەگرتبێت).
ئاماژه بهوهشدهكات،تا یٔێستا و دوای شەش مانگ لە سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە، بە داتای زانستی لە بەردەستدا نییە نەخۆشێک دوای چاکبوونەوەی تەواو لێی تووش بووبێتەوە، هەر چەندە هەندێک سەرچاوەی هەواڵ باسی شتی وا دەکەن، بەڵام یٔەوەی بە لێکۆڵینەوەی زانستی سەلمابێت، شتی وا نییە.
دهقی نووسینهكهی دكتۆر زانا:
نەخۆشیی کۆڕۆنا چەند ڕۆژ دەخایەنێت و کەی دەتوانین بڵێین تووشبووەکە چاک بووەتەوە؟
زۆر لە تووشبووانی کۆڕۆنا و کەسانی نزیکیان دەیانەوێت بزانن کەی چاک دەبنەوە و بە چی دەزانرێت چاک بوونەتەوە.
پێوەری سەرەکی بۆ بڕیاردان لەسەر یٔەوەی نەخۆشەکە چاک بووەتەوە یان نا، بریتییە لەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەی نەمابێت، لەگەڵ یٔەوەشدا هەر هیچ نەبێت بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر تای نەمابێت (بەو مەرجەی هیچ دەرمانێکی دابەزاندنی تای وەرنەگرتبێت).
هەر چەندە یٔەوەی یٔەم خاڵانەی تێدا بێتە دی، بە چاکبووەوە دادەنرێت، بەڵام یٔەمە بەو مانایە نایات کە ڤایرۆسەکە لە لەشیدا نەماوە، بەڵام دەکات بەرگریی لەشی توانیویەتی بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ ببێت و وای لێ بکات نەتوانێت کارا ببێتەوە و یٔەگەری گواستنەوەشی بۆ کەسانی تر یەکجار کەم ببێتەوە.
بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین یٔەمە لەو کەسانەی نەخۆشییەکەیان بە سووکی گرتووە دوای دە ڕۆژ و لەوانەش کە بە توندی گرتوویانە دوای بیست ڕۆژ ڕوودەدات، هەرچی لەوانەشە کە هیچ نیشانەیەکیان نییە و پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە (یان وەک زۆربەیان دەڵێن هیچ عەیبمان نییە بەس دەڵێن کۆڕۆناتانە!) ١٠ ڕۆژ دوای یٔەوەی پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە.
بەڵام لە هەندێک کەسدا، بەتایبەت یٔەوانەی بەرگرییان لاوازە هەروەها پیاوانی بەتەمەن یٔەم ماوەیە درێژ ببێتەوە، بۆ نموونە لە پیاوانی سەرووی ٦٠ ساڵان دەوری ٢٨ ڕۆژە. یٔینجا دوای یٔەو ماوەیە، بۆی هەیە ڤایرۆسەکە بە بێ توانایی تا ١٢ هەفتە لە قوڕگی نەخۆشەکەدا بمێنێتەوە. بۆیە یٔەگەر لەو ماوەیەدا پشکنین بۆ نەخۆشەکە بکرێتەوە، یٔەگەر هەیە پۆزەتیڤ دەربچێت، بەڵام یٔەمە یٔەوە ناگەیەنێت کە نەخۆشییەکەی دووبارە بووبێتەوە. بۆیە پێویست ناکات لە ماوەی یٔەو سێ مانگەدا پشکنین بکرێتەوە. خۆ یٔەگەر دوای سێ مانگ نیشانەکان دەرکەوتنەوە، یٔەگەر باوەڕ وا بوو یٔەگەری یٔەوە نییە بەهۆی حاڵەتێکی هاوشێوەوە بێت، دەکرێت پشکنینەکە بکرێتەوە.
پرسیارێکی تر کە دەکرێت یٔەوەیە: یٔایە کەسێک تووش بووبێت دووبارە تووش دەبێتەوە؟ تا یٔێستا و دوای شەش مانگ لە سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە، بە داتای زانستی لە بەردەستدا نییە نەخۆشێک دوای چاکبوونەوەی تەواو لێی تووش بووبێتەوە، هەر چەندە هەندێک سەرچاوەی هەواڵ باسی شتی وا دەکەن، بەڵام یٔەوەی بە لێکۆڵینەوەی زانستی سەلمابێت، شتی وا نییە.بەم جۆرە دەتوانین بڵێین تووشبووان تووش نابنەوە، هەر هیچ نەبێت لە سێ مانگی یەکەمدا.
پوختەی قسان: هەر کەسێک نیشانەکانی نەخۆشییەکە و بەتایبەت تای نەمێنێت (بەبێ یٔەوەی چارەسەر بەکار بێنێت)، بە چاکبووەوە حیسابە، بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشییەکە ١٠-٢٠ ڕۆژ دەخایەنێت، بۆیە دوو هەفتە خۆ کەرەنتین کردن بەسە. دوای یٔەوە پێویست بە پشکنین ناکاتەوە. بەڵام دیسانیش ماسک بکرێت باشە، تا یٔەو یٔەگەرە کەمەی هەشە بۆ تووشکردنی دەوروبەر نەمێنێت.
د. زانا یٔەحمەد
پزیشکی پسپۆڕی هەناو