كازمى..من شه‌هیدى زیندووم
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمى..من شه‌هیدى زیندووم

 

مسته‌فا كازمى سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ دووشەممە،خۆى وێنه‌ كرد به‌ شه‌هیدى زیندوو،وتیشى ئەم حكومه‌ته‌ دواى روبارێك خوێن هاتووه‌ و نابینه‌ به‌شێك له‌ خوێن رشتنى ئەم گه‌له‌ به‌ هه‌چ شێوازێك بێت.

كازمى له‌ وتویه‌كیدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كەوتووە له‌ لایه‌ن نوسێنگه‌ى راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانه‌وه‌ :"لێكۆڵینەوە لەروداوەكەی گۆڕەپانی تەحری دەكەین و ئەنجامەكەشی ئاشكرا دەكەین‌، دەشڵێت: داوام لەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە یاسای هەڵبژاردنی پێشوەخت رەوانەی سەرۆك كۆمار بكات تا لەنزیكترین كاتدا هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێت.

لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی گۆڕەپانی تەحریر دەكەین و داوامان كردوە لەماوەی 72 سەعاتیشدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە كوشتنی خۆپیشاندەران ئاشكرا بكرێن.

وتیشى:بۆ قەیرانی كارەبا لەگەڵ داواكاری خەڵكداین بۆ لێپرسینەوە لەوانەی هۆكاری ئەو كێشانەن، چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو لیژنەی لێكۆڵینەوەیەن كە پێكهێنراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو گرێبەستانەی لەدۆسیەی كارەبادا كراوە، بۆیە داوا لەئەنجومەنی نوێنەران دەكەن پەلە بكات لەپێشكەشكردنی راپۆرتەكەی و ئاشككردنی بۆ رای گشتی و دادگا.

سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: چەند رۆژێك لەمەوبەر حكومەت بڕیاریدا بە بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عیراقی بەوڵاتانی كەنداوی عەرەبی، هەروەها كۆماری ئیسلامی ئێران كە لە رابردودا كراوە، هەروەها بڕیارمانداوە بە بەرهەمهێنانی گاز بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەباو دەبێت بەپلان قەیرانی كارەبا چارەسەر بكەین، چونكە لە 17 ساڵی رابردودا گەندەڵی زۆر لەسێكتەری كارەبادا كراوە.

كازمی ئەوەشی وت: حكومەتی ئێستا نابێتە هۆكار بۆ رژاندنی خوێنی عیراقییەكان، ئێمە هەمیشە لەبەرەی گەلین، ناچینە بەرەی ئەوانەی دەیانەوێت زیان بەخەڵك و عیراق بگەیەنن، سوریشیم لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەخت و حكومەتی ئێستا كاردەكات لەسەر ئەو هەڵبژاردنەو داواشم لەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە یاسای هەڵبژاردن رەوانەی سەرۆك كۆمار بكات تا لەماوەیەكی نزیكدا كاتی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری بكەین.

هه‌ر له‌ درێژه‌ى وته‌كانیدا رایگه‌یاند:" دەبێت هەموان كار بۆ هەڵبژاردنێكی پێشوەختەی پاك و بێگەرد بكەین، دەبێت هەموان خۆیان بۆ هەڵبژاردن ئامادە بكەن، نەك دۆخەكە تێكبدەن و هەڵبژاردن نەكرێت، پێویستە هەموان خۆمان بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادە بكەین، هەر كەسێكیش گلەی هەیە با چاوەڕوانی هەڵبژاردنەكە بكات نەك حكومەت لەكار بخات".

هه‌واڵی گرنگ