چۆن زوو دەخەون تاكو لەشت ساغ بن ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن زوو دەخەون تاكو لەشت ساغ بن ؟؟

 

 

خەوتن بۆ مرۆڤ زۆر گرنگە، چونكە زۆر كارلێك لەناو جەستەی روودەدات و مرۆڤ لە زۆر نەخۆشی دووردەخاتەوە، بەڵام هەر چەندی مرۆڤ بتوانێت زوو بنوێت و كاتی زیاتر بە خەو بدات ئەوەندە سوودی هەیە.

1. لە كاتژێر (9 – 11) ی شەو كاتی لەناوبردنی ژەهرە زیادەكانە لەناو بۆڕییە سستەكان بۆیە پێویستە ئەم كاتە بە هێمنی بەڕێ بكرێت، ئەگەر هەركەسێك سەرقاڵی كاركردن بێت لەم كاتەدا ئەوە كاریگەری نەرێنی دروست دەكات لەسەر تەندروستی.

2. لە كاتژێر (11 – 1) ی شەو كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو جگەرە ئەمەش كاتێكی زۆر باشە بۆ خەوێكی قووڵ.

3. لە كاتژێر (1 – 3) ی شەو كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو زراوە.

4. لە كاتژێر (3 – 5) ی بەیانی كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو سییەكانە بۆیە ئەو كەسەی كۆكەی هەبێت لەو كاتەدا زیاتر دەكۆكێ، چونكە كاری لەناوبردنی ژەهرەكان دەست پێدەكات و پێویست ناكات هیچ دەرمانێك بخۆیت تاوەكو ڕێگری نەكەیت لەكاری ئاسایی سییەكان بۆ لەناوبردنی ژەهرەكان.

5. كاتژێر (4) ی بەیانی كاتی دروست بوونی مۆخی ئێسك و خڕۆكەكانی خوێنە.

6. كاتژێر (5) ی بەیانی كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو میزەڵدانە بۆیە پێویستە لەم كاتەدا میزەڵدان بەتاڵ بكەیتەوە تاوەكو یارمەتی میزەڵدان بدەیت بۆ لەناوبردنی ژەهرەكان.

لێرەدا گرنگی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لەكاتی خۆیدا دەردەكەوێت.

1. كاتژێر (7 – 9) ی بەیانی كاتی مژینی خۆراكە لە ڕیخۆڵە باریكە بۆیە پێویستە لەم كاتەدا نانی بەیانی بخورێت، بۆیە ئەوەی بیەوێت تەندروستی جەستەو مێشكی بپارێزێت پێویستە نانی بەیانی كاتژێر (7:30) بخوات.

2. ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن پێویستە ئەم خووە بگۆڕن، چونكە جگەرو ڕیخۆڵە كاری خۆیان بەباشی ناكەن بۆیە كاتژێر (9 – 10) ش بیخۆیت هەر باشترە لە نەخواردنی، درەنگ خەوتن و درەنگ هەڵسان جەستە هیلاك دەكەن و ناتوانێ وەك پێویست ژەهرەكان

(دكتۆرە رۆژان ئیسماعیل)

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ