رەشكە چارەسەرە بۆ كۆڕۆنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رەشكە چارەسەرە بۆ كۆڕۆنا

 

 

كۆمەڵێك لە پسپۆڕان لەڕێگەی توێژینەوەیەكی نوێوە ئاشكرایان كردووە، ڕەشكە زۆر بەسوودە لە چارەسەری توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

كۆمەڵێك لە توێژەرەوەكان و زانایان دوای ئەوەی‌ چەند تاقیكردنەوەیەكیان لەسەر ڕەشكە ئەنجامدا بۆیان دەركەوتووە لەناویدا پێكهاتەیەكی گرنگ هەیە كە توانای چارەسەری توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای هەیە.

بەگوێرەی‌ ئەنجامە سەرەتاییەكانی ئەم توێژینەوەیە ئەوەی‌ سەلـماندوە لەناو ڕەشكەدا ماددەی‌ (سایمۆكینۆن) هەیە كە یەكێكە لە پێكهاتە سەرەكیەكانی ڕەشكە كاریگەری گەورەو گرنگی دەبێت لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆناو لاوازی دەكات و تەنانەت توانای چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی (سارس) یشی هەیە.

بەڵام لەگەڵیدا پسپۆڕان باس لەوە دەكەن نابێت دەرمانە گییایەكان لەگەڵ هەندێك جۆری دەرمانی كیمیاوی بەكاربهێندرێت، چونكە ڕەنگە كار بكاتە سەر جگەرو گورچیلەو لەجیاتی سوود زیانی هەبێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ