خەلیل شەكرالی لەیەكەم ڕۆژی جەژندا كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خەلیل شەكرالی لەیەكەم ڕۆژی جەژندا كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

 


هونەرمەندێكی ئیسلامی لەیەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە كە ئەم بەرهەمە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومی ناڵەی دڵ و پێشكەشی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی دەكات.

 

لەو بارەیەوە، هونەرمەند خەلیل شەكرالی بە كوردیوی ڕاگەیاند: سوپاسی خودا دەكەم كە هاوكارمان بوو بۆ تۆماركردنی كلیپێكی نوێ لە ژێرناونیشانی (سكونەتی دڵ) و بە پشتیوانی خودا لەیەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا پێشكەشی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی دەكەین.

 

هەروەها ووتیشی: شعری كلیپە نوێیەكە هی شاعیر غەمگین كۆسارییەو ئەم بەرهەمە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومی ناڵەی دڵ لە ستۆدیۆ ڕیكۆرد لە لایەن هونەرمەند بەرزان ئەیوبەوە تۆماركراوە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: ئاوازی فۆلكلۆرەو شوان جەباری كاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ كردوەو لەلایەن كەناڵی ئاسمانی سپێدەو ستۆدیۆ ڕیكۆرد سپۆنسەری كراوە.

 

هەوەرها ووتیشی: شعری كلیپە نوێیەكە هی شاعیر غەمگین كۆسارییەو لە ستۆدیۆی هونەرمەند بەزان ئەیوب تۆمار كراوەو ئاوازی فۆلكلۆرەو بە كامێرای شوان جەبار كلیپەكە كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە و كەناڵی ئاسمانی سپێدە سپۆنسەری دەكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ