پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە هەلسابوو بەكوشتنی خوشكەكەی و دواتر لە شوێنی تاوانە رایكردبوو.
ئەمرۆ سێ شەممە 28-7-2020 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە :"بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر/ بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری بنکەکەیان، تیمی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (زینەب) کوژراوە لەلایەن براکەی بەناوی (س.ح.س) تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لەشوێنی ڕووداو ڕایکردبوو."
ئاماژەی بەوەشكردووە:دوای کەمتر لە (١٢) کاتژمێر توانرا تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر ئەوچەکەشدا بگیرێت کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە و بەند کرا بە پێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.