بەكارهێنەرانی بەرنامەی (واتس ئەپ) لە مەترسییەك ئاگادار دەكرێنەوە و ئەگەر هەیە تەواوی كەل و پەلەكانی ناو مۆبایلەكەت لێ بدزرێت.
بەرپرسانی تەكنەلۆجی بەكارهێنەرانی بەرنامەی (واتس ئەپ) نامەیەكی ڤیدیۆییان لەژێر ناونیشانی (Martinelli) بڵاوكردۆتەوە كە باس لە چۆنیەتی دزینی كەل و پەلەكانی ناو مۆبایلەكان دەكات.
رۆژنامەی میرەری بەریتانیش رایگەیاندووە ، هەر نامەیەك بۆ بەكارهێنەران هات و لینكی جۆرێكی تایبەتمەندی تێدابوو خۆیان لێ بەدووربگرن چونكە ئەگەر هەیە دزە بكرێتە نێو كەل و پەلە تایبەتییەكان.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت ، ئەم نامەیە لەلایەن ئەندازیارانی تەكنەلۆجیاوە رەوانەی ناوەندی بەریتانیا بۆ رووبەرووبوونەوەی تاوانەكان كراوە و چاوەرێ وەڵامن.