زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هاته‌ ڕیزبه‌ندی پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هاته‌ ڕیزبه‌ندی پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییدا هاتووه‌ گەیشتە پلەی یەكەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق.

هەر بەپێی نوێترین ریزبەندی نێودەوڵەتی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان كە لە ئێستادا گونجاوترین ریزبەندییە کە تەواوی زانکۆکانی عێراق و کوردستان لەسەر بنەمای سایتەکانیان لەخۆدەگرێت. سەرەڕای بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان و زانكۆ تایبەتەكانی عێراق، هاوكات زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی توانیویەتی پلەی سێیەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ تایبەت و حكومیەكانی هەرێمی كوردستان بەدەست بهێنێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ لە ئێستادا ریزبەندیەكەی گەیشتۆته‌ (٤٤٩٧) ، بەو پێیەی لە خولی پێشووی ریبزبەندیەكەدا له‌ پلەی (١٢٨٧٥) بوو، بەمەش (٨٣٧٨) پلە هاتۆتە پێشەوە.

ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی...

لە نوێترین ریزبەندی نێودەوڵەتی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد و گەیشتە لوتكە و پلەی یەكەمی بۆ خۆی مسۆگەركرد لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق.

ئەم دەستكەوتە مەزنە سەرەتای دامەزراندنی زانكۆی یادهێناینەوە كاتێك لە مەراسیمی كردنەوەی زانكۆكەدا، بڕیاردرا كە نابێت زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی تەنها ژمارەیەك بێت بۆ كۆی ژمارەی زانكۆكانی كوردستان و عێراق و جیهان، بەڵكو دەبێت زانكۆیەكی تەواو جیاواز بێت و، جیاوازی خۆی لەسەر بنەمای لێهاتوویی مامۆستا و ستاف و خوێندكار و دەرچووانی بێت. هەر ئەم بڕیارە بووە ڤیژنی زانكۆ و، هەموو ساڵێك، بە هاوكاری و بەشداری چالاكانەی مامۆستایان و كارمەندان و خوێندكارانی زانكۆ، هەنگاوێكی نوێ و پلەیەك بەرەو لوتكە تۆمار دەكەن.
زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، كە زانكۆیەكی قازانج نەویستە و، پەیامی كاركردنی لە خزمەتی زانست و خوێندكار و كۆمەڵگادا چڕكردۆتەوە، هیچ كات نەوەستاوە لە نوێكاری و داهێنان و پێشكەوتن لە سەرجەم ئاستەكاندا. هەر بەپێی نوێترین ریزبەندی نێودەوڵەتی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان كە لە ئێستا گونجاوترین ریزبەندییە کە تەواوی زانکۆکانی عێراق و کوردستان لەسەر بنەمای سایتەکانیان لەخۆدەگرێت. سەرەڕای بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان و زانكۆ تایبەتەكانی عێراق، توانیویەتی پلەی سێیەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ تایبەت و حكومیەكانی هەرێمی كوردستان بەدەست بهێنێت. جێگای شانازیە كە دیسان بەپێی ریزبەندیەكە، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ئێستادا ریزبەندیەكەی گەیشتوە بە (٤٤٩٧) و، بەمەش ریكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد بە بەراورد بە ریزبەندی پێشوو، بەو پێیەی كە لە خولی پێشووی ریبزبەندیەكەدا زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پلەی (١٢٨٧٥) بوو، بەمەش (٨٣٧٨) پلە هاتۆتە پێشەوە.

وێڕای پیرۆزباییمان لە گەلەكەمان بە گشتی و، تەواوی مامۆستایان و كارمەندان و خوێندكاران و دەرچووانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەتایبەتی، جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە لە ئێستادا، بە پێی ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكان لە هەرێمی كوردستان و ریزبەندی نێودەوڵەتی وێبۆمێتریكس، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی باشترین ناوەندی ئەكادیمی و زانستی هەرێمی كوردستانە تا دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی تێیدا خوێندنی زانكۆییان بە سەركەوتوویی ئەنجام بدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ