كوردیو
وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشكردنی موچە پێش جەژنی پیرۆزی قوربان رایگەیاند، بە مەرجێک دەتوانن مووچە دابەشبکەن، ئەگەر بەغدا پارە بنێرێت.
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ژمارەیەک وەزیری تر دوو رۆژە بەردەوامە، وەزیری دارایی ئاواتی شێخ جەناب لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاراندا دەربارەی مووچەی مانگی ئازار، وەلآمێکی دیاریکراوی نەدا بەدەستەوەو هەر هێندە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تا تێکڕای داهاتەکان کۆنەکرێتەوە ناتوانن مووچە دابەشبکەن.
ئاماژە نەکردنی وەزیری دارایی بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ دابەشکردنی مووچە پێش جەژن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مووچەی مانگی سێ ی ساڵی ٢٠٢٠ دەکەوێتە دوای جەژنی قوربانەوە.
جێگای باسە هەر ئەمڕۆ زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە پەیامنێری سپێدەی ڕاگەیاند: ناشەفایەت و گەندەڵی لەسەرچاوەكانی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە و هیچ كاتێكیش بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دیار نیە و دیاریش نیە بە چ سیستمێك مووچە دابەش دەكرێت.
شایەنی باسە لە هەشتەم مانگی ئەمساڵ نزیکدەبینەوە و حکومەتی هەرێم تەنیا دوو موچەی دابەشکردووە، لە ئێستاشدا ٣٠ رۆژی تەواو بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی دوودا تێپەڕدەبێت، بەڵام دیار نییە کەی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران دابەشدەکرێت و حکومەتیش بەتەواوى خۆى لەو بابەتە بێدەنگ کردووە.