حكومەتی كازمی هێز بۆ ئەم ناوچە سنورییە رەوانە دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی كازمی هێز بۆ ئەم ناوچە سنورییە رەوانە دەكات

 

وتەبێژێك بەناوی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند ، بۆ مەبەستی پاراستنی سنور هێزێكی سوپا رەوانەی هێڵی سنوری عێراق و سوریا كراوە.

لیوا یەحیا رەسول ، وتەبێژ بەناوی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە لەهەمان كات سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقە رایگەیاند : " لەئێستادا سنوری عێراق بەشێوەیەكی گەورە و لەرێگای بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای نوێ و كامێرای گەرمی و فرۆكەی بێ فرۆكەوان پارێزراوە".

وتیشی : " بەبەردەوامی ئۆپەراسیۆن لەناوچە سنورییەكانی ئەنبار و رۆژئاوای موسڵ لەسەر سنوری سوریا بەرێوەدەچێت ، مەبەستیش لێی پاراستنی خاكی عێراق و رێگریكردن لە دزەكردنی هەر تیرۆریستێكە بۆ نێو وڵات".

یەحیا رەسول دەڵێت : " بەبریاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پاراستنی زیاتری سنور هێزێكی سوپا رەوانەی ناوچە سنورییەكان كراوە".

هه‌واڵی گرنگ