ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا چوار ملیۆنی تێپەراند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا چوار ملیۆنی تێپەراند

 

ناوەندەكانی ئەمریكا بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەكان رایگەیاند ، كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چوار ملیۆن كەسی تێپەراندووە.

زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكی كە ئامارە فەرمییەكانی تووشبووانی كۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاو دەكاتەوە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند : " لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوو (54448) كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون".

ئەوەیشی وتووە : " كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتە (4,498,343) كەس".

ئەو زانكۆیە لەبارەی ژمارەی مردووان بەهۆی كۆرۆنا دەڵێت : " لەوەتەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە تا ئێستا (152,320) كەس گیانیان لەدەستداوە ، (2,185,894) كەسیش چاكبوونەتەوە".

هه‌واڵی گرنگ