به‌داخه‌وه‌سی ساڵی ڕابردووی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وده‌سه‌ڵاتی پارتی ویه‌كێتی ئه‌زمونێكیان پیشاندا له‌به‌ڕیوه‌بردن وئیداره‌دانی وه‌ڵات له‌هیچ شوێنێكی ئه‌م جیهاندا نمونه‌ی نیه! سه‌رباری ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی وبه‌هه‌ده‌ردانه‌ی حكومه‌ت و دیارنه‌مانی داهاتی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، كه‌چی هێشتا كه‌سانێكـ به‌رزده‌كرێته‌وه‌و ده‌بێته‌نوێنه‌ری خه‌ڵكـ وكاربه‌ده‌ست وبه‌رپرس له‌دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت ، كه‌مترین زانیاری وئاگاییان به‌مێژوو داب ونه‌ریتی كورده‌واری هه‌یه، ئه‌وه‌تا رۆژێكـ لێمان ئه‌بن به‌موفتی و فه‌توای هه‌ڵگرتنی چه‌ژن و بۆنه‌ئاینیه‌كانی ئه‌درێت ، ڕۆژێكی تر گاڵته‌كردن وسوكایه‌تیكردن به‌بیروباوه‌ڕی زۆرینه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان پشێوی ده‌خاته‌نێو په‌رله‌مان و هاوڵاتیانیش به‌شه‌ڕه‌وه‌ڵام و كاروكاردانه‌وه‌سه‌رقاڵ ده‌كرێن ، كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره‌قسه‌و باسانه‌له‌وه‌ڵاتێكی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن یاسا‌و ڕیسای وه‌كـ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ڕووبدات ، جگه‌له‌ده‌سله‌كار كێشانه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌وداوای لێبوردن وپۆزشهێنانه‌وه‌به‌تووندترین شێوه‌مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵا ده‌كرێت !
وه‌كـ ئاشكرایه له‌كاتێكدا هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان وفشارو داواكاری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بوون حكومه‌تی هه‌رێم وبه‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت ناچاربكه‌ن ئه‌ندازه‌یه‌كـ له‌بارگرانی سه‌رشان وخه‌مو مه‌ینه‌تیه‌كانی بێ پاره‌یی وبڕینی مووچه‌و نه‌هێشتنی كار‌و ده‌یان كێشه‌ی تری ڕۆژانه‌كه‌م بكرێته‌وه‌وئاهێكی پشوودان وحه‌سانه‌وه‌هه‌ڵكێشن ! كه‌چی په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌نێو سه‌دان نمونه‌ی زیندووی نێو حكومه‌تی هه‌رێم وعێراقی ناوه‌ندو وه‌ڵاتانی دوور‌و نزیكـ ، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (صل الله عليه وسلم) ده‌كاته‌نمونه‌و به‌گه‌نده‌ڵ وداهێنه‌ری گه‌نده‌ڵی ئه‌یان شوبهێنێ ! دواتریش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ونیگه‌رانی موسڵمانانی لێكه‌وته‌وه‌كه‌چی جه‌نابیان ئاماده‌نیه‌داوای لێبوردن بكات وپۆزش بێنێته‌وه!
لێره‌وه‌ئه‌پرسین ئایا هه‌ر به‌ڕاست په‌نابردن بۆ نمونه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هه‌ست وسۆزی موسڵمانان به‌ئه‌نقه‌ست بوو یاخود ئامانجێكی تری له‌پشته‌وه‌بوو !؟ ئایا ئاماژه‌كردن به‌مێژووی باشترینی سه‌رده‌می زیڕینی ئیسلام پاش پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان ( صل الله عليه وسلم ) له‌نه‌زانینه‌وه‌دێ یاخود ویستی به‌جۆرێكـ خۆی ده‌رخا كه‌جه‌نابیان ڕۆشنبیره‌و ئاگاداری مێژووی كۆن و نوێی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه!؟ ئایا چه‌نده‌دروست وڕه‌وایه‌به‌رپرسانی ئێستای پارتی ویه‌كێتی وكابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رده‌م وكه‌سایه‌تیه‌كانی ڕاشدین بشوبهێنرێت ئه‌گه‌ر بۆ جه‌نابیان تۆزقاڵیكـ ئاگایی و وشیاری هه‌بێ !؟
ئایا مه‌به‌ستی بوو هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری نازدار ( صل الله عليه وسلم ) به‌گه‌نده‌ڵكار ناوزه‌د بكات یاخود كابینه‌ی ئێستای نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گه‌نده‌ڵ وسه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵكارانه! واته‌ئه‌مه‌ی كه‌وتی پێاهه‌ڵدان وبه‌رگری بوو له‌كابینه‌كانی ڕابردوو به‌تۆمه‌تباركردنی كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ت ویه‌كسانكردنی به‌گه‌نده‌ڵ وداهێنه‌ری گه‌نده‌ڵی وسه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵكاران لێره‌شه‌وه به‌ناڕاسته‌وخۆ تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆكـ وه‌زیران وكابینه‌كه‌ی به‌ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی تیایدا !؟ ئایا ئه‌گونجێت‌به‌پشت به‌ستن به‌م ئه‌گه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه‌بتوانین بگه‌ین به‌ده‌ره‌نجامێكـ ئه‌مه‌ی كه‌ڕوویدا شه‌ڕێكی نه‌رم وشاراوه‌ی نێوان كاره‌كته‌ره‌كانی كابینه‌ی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمه‌به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ كابینه‌كانی ڕابردوو به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی !؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كه‌ڕیزمانكرد ڕاست بێ كه‌واته‌به‌ڕای په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی په‌نابردن بۆ هه‌مان چاره‌نووس و ده‌رچه‌كه‌له‌سه‌رده‌می ئیمامی عوسمان‌دا ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕوویدا باشترین به‌ژارده‌یه‌و پێویسته‌جێبه‌جێ بكرێت !؟ یاخود ئه‌مه‌ی كه‌وتی مه‌به‌ستی بوو په‌رله‌مانتارێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست وپه‌یامدار به‌جواب بێنێت هه‌تا كه‌شوهه‌وای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان تێكـبدات له‌وێشه‌وه‌بۆسه‌رقاڵكردنی ڕای گشتی ودابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگا بۆ دوو به‌ره‌ی دژبه‌یه‌كترو له‌بیربردنه‌وه‌ی كێشه‌وگرفته‌كانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان وسه‌نگه‌رگرتن له‌یه‌كتری ! ئایا هه‌ر به‌ڕاست ئه‌مه‌ئه‌ركـو وه‌زیفه‌ی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانه‌له‌بری ئه‌وه‌ی كێشه‌وگرفته‌حه‌قیقیه‌كانی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر بكات په‌لاماری بیروباوه‌ڕو پیرۆزیه‌كانی زۆرینه‌ی دانیشتیوانی هه‌رێم بدات !؟