لەشكر حمید ئەندازیاری خۆراك بڵاویكردەوە: هێلكە خۆراكێكی پێویستە بۆ تەندروستی مرۆڤ هەندێكجار لە كاتی شكاندنی هێلكە دوو جۆر پەڵە لە هێلكەدادروست دەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- پەڵەی خوێن كاتێك دروست دەبێت زەردێنەی هێلكە لەناو بۆری منداڵدانی مریشك دێتە خوارەوە لە ناو بۆری منداڵدان موولولەی خوێنی باریك دەپچرێت لە كاتی هێلكە دانان دا بەشێك لە موولولەی خوێن دەێتە ناو زەردێنەی هێلكەوە.
2- پەڵەی خاڵی گۆشت لەكاتی هاتنە خوارەوەی زەردێنەی هێلكە لە بۆری منداڵدان لە مریشك دا هەندێك پارچەی شانە لە لایەن هێكەكەوە هەڵدەگیرێت لە بۆری هێكەدان دا دواتر دەچێتە زەردێنەی هێلكەكەوە ئەو هێلكانە پەڵەی خوێن یان پەڵیەی گۆشت یان تێدایە سەلامەتن و كاریگەری نی یە بۆ سەر تەندروستی بەڵام لە ڕووی چێژبینین زۆر كەس ناتوانێ بیخوات.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە هاوڵاتیان زانیاری ئەوەشیان هەبێت خواردنی هێلكە بە كاڵی تەندروست نی یەو مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بە بەكتریای سالمۆنێلا.