بۆ ئه‌و توشبووانه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، پێویسته‌ ئه‌مانه‌ بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ ئه‌و توشبووانه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، پێویسته‌ ئه‌مانه‌ بزانن

كوردیو
پزیشكێكی پسپۆڕی هه‌ناو له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
 
د.زانا دزەیی، پزیشكی پسپۆڕی ھەناو تایبه‌ت به‌و توشبووانه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن ده‌ڵێت: ئێش و ئازاری زۆری ماسولکەکان، نیشانەیەکی باو و بێزارکەری نەخۆشیی کۆڤیدە، بەجۆرێکە کە حەوسەڵەی نەخۆش ناھێڵێت.
 
هه‌روه‌ها ھەندێ ئامۆژگاریی بۆ ئەو کەسانە ده‌نووسێت كه‌ بریتین له‌
:
 
-تا پێت دەکرێت پشووی تەواو بدە و ڕۆژانە تەنھا ١٥ بۆ ٣٠ خولەک لە ژوورەکەی خۆت ڕێکردنت ھەبێت تا ئێشەکە بەرەو کەم بوونەوە دەچێت.
 
-تا پێت دەکرێت ئاو و شلەمەنیی زۆر بخۆوە، زۆر خواردنی میوە بەتایبەت مۆز و خەیار و شووتیی و کاڵەک.
 
-زۆر خواردنی چەرەسات بە تایبەت باوی و گوێز.
 
-خۆشوشتن تا دەکرێت بە ئاوی شلەتێن بێت.
 
-ژوورەکەت ئەگەر کرا پلەی گەرماکەی لە نێوان ٢٤ بۆ ٢٨ پلەی گەرمیی بێت.
 
-دەرمانی پاڕاسیتۆل ١٠٠٠ملغ لەکاتی ژان بەکاربھێنە، ئەگەر کاریگەریی نەبوو دەتوانیت دەرمانەکانی تری گروپی NSAID وەک پڕۆفین بە نموونە، دوای پرس بە پزیشک، بەکاربھێنیت.
 
-بەکارھێنانی حەبی ڤیتامین D (٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠) ڕۆژانە یەک جار، حەبی مەگنیسیۆم کە من خۆم بۆ بەشێک لە نەخۆشەکانم بەکارھێناوە، سوودی زۆریان لێبینیوە، حەبەکە ٥٠٠ملگم ڕۆژانە یەک حەب بخوات.
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ