عێراق..هێرشێكی چەكداری كوژرانی دوو ئەفسەری باڵای سوپای لێكەوتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..هێرشێكی چەكداری كوژرانی دوو ئەفسەری باڵای سوپای لێكەوتەوە

لە ھێرشێكی چەکداریدا درەنگانی شەوی رابردوو لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار دوو ئەفسەری باڵای سوپای عێراق  کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

لەمبارەیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە :درەنگانی شەوی رابردوو لە ھێرشی چەکداریدا  لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار  عەمید روکن ئەحمەد عەبدولوەھاب فەرماندەی لیوای ٢٩ی فیرقەی ٧ی سوپای عێراق لەگەڵ ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی مولازمی یەک لە کاتی گەڕان و بەدواداچوون بۆ گروپێکی تیرۆریستی لە ناوچەی عەکبە لە قەزای ھیت کوژراون.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای سوپای عێراق دەکرێنە ئامانج و حکومەتیش بەردەوام ھەڵمەتی گەڕان و کیوماڵکردنی بۆ ئەو ناوچانە بە ئامانجی کەمکردنەوەی ھێرشە چەکدارییەکان دەستپێکردووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ