لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا ده‌كات هاوڵاتییان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه لەهەر خواردنێکی خراپ و ماوە بەسەرچوو لەبارەی قوربانیكردنیشەوە دەلێت قوربانی‌کردن لە شەقام و کۆڵان و گەڕەک و شوێنە گشتییەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
لەمبارەیەوە له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نی و شیرینی و پێداویستیانه‌ی هاوڵاتیان له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز به‌كاریده‌هێنن،سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و كۆگاكانی عه‌مباركردن و هه‌موو ئه‌وشوێنانه ده‌كات هاوڵاتیان بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانیان رووی تێده‌كه‌ن".
راشیگەیاندووە: بۆ چاودێری كردنی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان خشته‌ی كاركردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌جۆرێك دانراوه سه‌رجه‌م شوێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لیژنه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
ناوبراو داواشی له هاوڵاتیان كرد كە له‌كاتی بازاڕكردن و پێش كڕینی پێداویستییه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌ر چونی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و پێداویستییانه بده‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رونیشیكردەوە: به‌پێی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی‌کردن ته‌نها لە قەسابخانەکاندا سه‌رده‌بڕرێت و قوربانی‌کردن لە شەقام و کۆڵان و گەڕەک و شوێنە گشتییەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی رێگرییان لێده‌كرێت".