دوو باندی دزیكردن له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو باندی دزیكردن له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت كه‌ لە دوو كاتی جیاوازدا دوو باندی دزیكردنیان دەستگیر كردوه‌و دانیان ناوه‌ به‌تاوانه‌كانیان.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای كردووه‌: پاش بەدەستهێنانی زانیاری و لەسەر سكاڵای هاووڵاتیان پۆلیسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر لە دوو كاتی جیاوازدا دوو باندیان دەستگیر كرد كە هەستاون بە دزیكردن لەناو بازاڕ و پاركەكان و لە بەردەم پۆلیسدا دانیان ناوە بە تاوانەكانیاندا وپاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەوتەی یەكێك لە بەندكراوەكانی باندی یەكەم 20 ماتۆڕسكیلیان دزیوە لەگەڵ دەمانچەیەك، وە سەرجەمیان مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیان پێوە كراوە.

پۆلیسی راپه‌رین ڕوونیشیكردۆته‌وه‌ بە وتەی باندی دووەم كە بە هاوكاری ئاسایشی سەروچاوە دەستگیر كراون، ئەوانیش هەستاون بە دزینی یەك ماتۆڕسكیل و ئەویش دەستی بەسەردا گیراوە، ئەو دوو باندە پێكهاتوون و لە 6 كەس و لەكات و ساتی جیاوازدا بە فەرمانی دادوەر دەستگیر كراون و هەر باندە و پێكهاتووە لە 3 كەس، لە ئێستادا بە ماددەكانی 443 و 446 ڕاگیر كراون، دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ