بەهۆی شاورمەوە منداڵێك گیانی لەدەستدا و (700) كەسیش ژەهراوی بوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی شاورمەوە منداڵێك گیانی لەدەستدا و (700) كەسیش ژەهراوی بوون

 

منداڵێكی تەمەن (5) ساڵان گیانی لەدەستدا و (700) كەسی دیكەش بەهۆی ژەهراوی بوونی شاورما لە ئوردن نەخۆشكەوتن.

سەعد جابر ، وەزیری تەندروستی ئوردن رایگەیاند : " كۆی گشتی ژەهراویبووانی ناوچەی بوقعە لە عەین پاشا باكووری عەممانی پایتەختی ئوردن گەیشتە (700) كەس و منداڵێكیش گیانی لەدەستدا".

وتیشی : " بەشێكی زۆر لەو كەسانەی ژەهراویبوون نەخۆشخانەیان بەجێهێشت ، بەشەكەی دیكەش لەژێر چاودێریدان".

وەزیری تەندروستی ئوردن دەڵێت : " ژەهراوی بوونی ئەو كەسانە بەهۆی پابەندنەبوونی شوێنەكە بووە لەكاتی ئامادەكردنی خواردنی شاورمە".

 

هه‌واڵی گرنگ